چالاکی

  لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد لە خزمەت نابینایاندا!
لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد لە خزمەت نابینایاندا!

لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد، ئەمڕۆ چوارشەممە (١٧-١-٢٠٢٤)، هەستا بە ئەنجامدانی پشکنینی قوڕگ و لووت و گوێ و پشکنینە سەرەتاییەکان بۆ نابینایانی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ، لە شاری کەلار. پشکنینەکان لەلایەن تیمی تەندروستیی زادەوە، بە سەرپەرشتیی بەرپسی لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد «د.هێمن نووری حسن» ئەنجام درا و، تێیدا ٧٠ کەس سوودمەند بوون.

#ڕێکخراوی_زاد_لقی_گەرمیان #زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد FB-IMG-1707560753563 FB-IMG-1707560754958 FB-IMG-1707560758011 FB-IMG-1707560759373 FB-IMG-1707560760736 FB-IMG-1707560762054 FB-IMG-1707560763394 FB-IMG-1707560764871 FB-IMG-1707560766319 FB-IMG-1707560767736 FB-IMG-1707560769209
post picture
 293

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.