دەربارە

ڕێکخراوی خێرزاد ، ڕێکخراوێکی قازانجنەویستە و لە کۆمەڵێک ئەندامی چین و توێژە جیاوازەکان پێک هاتووە، خۆبەخشانە کارەکانیان بە ئەنجام دەگەیەنن .تەنها ئامانجیان هەوڵدانە بۆ خزمەتی مرۆڤ، لەو چوارچێوەیەدا کۆششدەکەن بۆ چارەسەری مرۆڤە نەخۆشە کەمدەرامەتەکان، بۆ ئەوەی بتوانن بە تەندروستییەکی باش و ژیانێکی شایستەوە بگەرێینەوە بۆ ناو کۆمەڵ . 

(زاد بۆ ژیانەوەی ئادەمیزاد) دروشمی ڕێکخراوی خێرزادە، واتا هەوڵی ژیانەوەی مرۆڤ دەدات، بەبێ ڕوانین بۆ ئایدیاو تەنانەت و بیروباوەڕ، پێوەر تەنها مرۆڤە.

 

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.