چالاکی

  لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد لە "ناحیەی باوەنور" لە گەرمیان هەستان بە ئەنجامدانی پشکنینی چاو لەگەڵ پزیشکی سەرەتایی
ئەمڕۆ 5/9 لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد لە "ناحیەی باوەنور" لە گەرمیان ، بە ئامادە بونی بەڕێوبەری ناحیەکە ، لە بازنەی باوەنوری دەزگای نوری حیکمە ، هەستان بە ئەنجامدانی پشکنینی چاو لەگەڵ پزیشکی سەرەتایی بەبێ بەرامبەر بۆ فێرخوازانی دەزگاکە و خانمانمانی باوەنور لە پێناو هۆشیاری تەندروستی و سەلامەتیان.

پشکنینەکان ئەنجامدرا لەلایەن تیمی تەندروستی ڕێکخراوی زاد لەگەڵ ( چاویلکەسازی گلێنە ) کە هاوکاری ڕێکخراوی زادن  ، پشکنینەکان بریتیبوون لە ( پشکنینی چاو ، پەستانی خوێن، شەکرە، لێدانی دڵ، ڕێژەی ئۆکسجین، پلەی گەرمی لەش، جۆری خوێن، کێش )، لە ئەنجامدا (130) هاوڵاتی پشکنینی جۆراوجۆریان بۆ کرا کە کۆی پشکنینەکان (200) پشکنین بوو.

#ڕێکخراوی_زاد_لقی_گەرمیان
#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزادFB-IMG-1662925872735 FB-IMG-1662925874151 FB-IMG-1662925875594 FB-IMG-1662925877020 FB-IMG-1662925879035 FB-IMG-1662925880422 FB-IMG-1662925881972 FB-IMG-1662925883595 FB-IMG-1662925885238
 188

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.